ئیتاڵیاگرنگترین

مۆرینهۆ بە نهێنی دەنگی ناوبژیوانی تۆمارکردووە!

Yariga App

خۆزێ مۆرینهۆ ئاشکرایکرد لە یارییەکەیان بەرامبەر مۆنزا، مایکێکی شاردووەتەوە لەژێر جلەکانی و تەواوی قسەکانی تۆمارکردووە.

رۆما هەلێکی زێڕینی لەدەستدا بەرامبەر مۆنزا و بە لەدەستدانی دوو خاڵ دابەزی بۆ پلەی حەوتەم لە کاتێکدا بە بردنەوە دەچوونە پلەی چوارەم.

مۆرینهۆ دوای یارییەکە رەخنەی لە ناوبژیوان گرت و وتی ”

من گەمژە نیم، بە مایکێکەوە چوومە ناو یاریگا و هەموو شتێکم تۆمارکرد لەو ساتەی لە ژووری خۆگۆڕین هاتمە دەرەوە تا گەڕامەوە ئەوێ بۆ ئەوەی خۆم بپارێزم. لێرە دەڵێن رۆما هەمیشە دەدۆڕێت کاتێک دانیێل ئۆرساتۆ ناوبژیوانە بەڵام پێم خۆشە ئەو هەموو یارییەک ناوبژیوان بێت چونکە توانای کۆنترۆڵی یارییەکەی هەیە و پێویستی بە هەڵچوون نیە، بە پێچەوانەوەی چیفی (ناوبژیوانی یارییەکەی بەرامبەر مۆنزا) کە ناوبژیوان نیە و بەهرەکەی تەنها توڕەبوونە

ئەم کارەی خۆزێ دوای ئەوە هات لە یاری پێشوویان دا وتی لەلایەن ناوبژیوانەوە سوکایەتی پێکراوە و لە دادگا سکاڵا تۆماردەکات، بۆ ئەوەش داوای تۆمارەکانی ناوبژیوانی چوارەمی کرد بەڵام پێیان وتبوو هەمووی سڕاوەتەوە!

Back to top button