ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌جیهانگرنگترین

کریستیانۆ وەڵامی دەنگۆی جێهێشتنی نەسر دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە زمانی عەرەبی وەڵامی دەنگۆی جێهێشتنی نەسر دەداتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردبوویەوە، کە ئەستێرەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەکاری دەکات تا لە هاوینی داهاتوو یانەی نەسری سعودی جێبهێڵیت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردبوو، کە یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی ئارەزوو دەکات گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ واژۆ بکات بەتایبەت بەهۆی ئەوەی یانەکە نزیکە لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

ئەمەش وایکرد ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بێتە دەنگ، لە تویتەر بە نوسینی وشەی انا_عالمي وەڵامی سەرجەم دەنگۆکانی جێهێشتنی یانەکەی دایەوە.

ئەستێرە تەمەن 38 ساڵانییەکە لە مانگی یەکی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی نەسر کرد کە بەهای گرێبەستەکەی دەگاتە نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ.

گۆڤاری ئابوری “فۆربێس” بڵاویکردووەتەوە کە لەوکاتەوەی رۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانە سعودیەکە کردووە، موچەکەی دوو هێندە زیادی کردووە و لە ئێستادا پڕ داهاترین وەرزشکارە لە تەواوی جیهاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button