ئینگلتەرا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد بۆ یارییەكەی برایتن

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیریك تین هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر برایتۆن.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان برایتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یاری دواخراوی هەفتەی 28ی پرێمەرلیگ.

شەیتانە سوورەكان بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای نیوكاسڵی سێیەمەوەیە.

بۆ ئەو یاریە تین هاخ لە تواناكانی هەریەك لە لیساندرۆ مارتینێز ، سكۆت ماكتۆمینای ، رافایل ڤاران ، ئەلیخاندرۆ گارناچۆ و ڤان دی بیك بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:

گۆڵپارێز: دی خیا

هێڵی بەرگری: وان بیساكا ، لیندیلۆڤ ، شۆو ، دالۆت

هێڵی ناوەند: برۆنۆ ، كاسیمیرۆ ، ئیریكسن

هێڵی هێرشبردن: ئانتۆنی ، راشفۆرد ، سانچۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button