یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئەمڕۆ سەرکەوێت بە سەر یانەی شەقڵاوە، ئەوا بە فەرمی دەبێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2023 _ 2024
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 4/5/2023 سەرجەم یارییەکانی گەڕی بیست و نۆیەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەبچیت لە کاتژمێر 4ـی ئێوارە، یانەی پێشمەرگەی هەولێر کە بە 48 خاڵ ڕیزبەندی یەکەمی خولەکەی گرتووە، لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی شەقڵاوە، لە ئەگەری سەرکەوتنی پێشمەرگە ئەوا بە فەرمی یانەکە دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، یانەی ئاڕاڕاتیش کە پلەی دووەمی بە 45 خاڵ گرتووە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی چەمچەماڵ دەبێتەوە، چەمچەماڵ دوا یاری خۆی لەم وەرزەدا ئەنجامدەدات و لە گەڕی کۆتایی چاوەڕوانە، یانەی چەمچەماڵ بە 28 خاڵ لە پلەی چوارەم دایە و ئەگەر ئەمڕۆ شکست بهێنێت یانەکە بە ڕێژەیەکی زۆر دادەبەزێت بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت یاریەکی بەهێزبێت لە نێوان هەر دوو یانەی چەمچەماڵ و ئاڕاڕات.
سەرجەم یارییەکانی گەڕی 29ـی خولی نایابی کوردستان
شەقڵاوە × پێشمەرگەی هەولێر
ئاڕاڕات × چەمچەماڵ
برایەتی × دهۆک
ئاکرێ × دەربەندیخان
سۆران × سیروانی نوێ
زاخۆ × هەندرێن
چوارقوڕنە × سەیدسادق
ڕیزبەندی یانەکان پێش ئەنجامدانی گەڕی 29 بەمشێوەیە:
1_ پێشمەرگەی هەولێر 48 خاڵ
2_ ئاڕاڕات 45 خاڵ
3_ هەندرێن 38
4_ سۆران 38
5_ شەقڵاوە 37
6_ شێروانە 36
7_ برایەتی 35
8_ چوارقوڕنە 35
9_ سەیدسادق 35
10_ دەربەندیخان 32
11_ ئاکرێ 32
12_ سیروانی نوێ 31
13_ دهۆک 29
14_ چەمچەماڵ 28
15_ زاخۆ 26