كاره‌سات له‌ ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی مان یونایتد

یاریگا- هه‌ندێك رۆژنامه‌نووسی ئینگلیزی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ دووپاتیان كردۆته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی هه‌ڵگه‌راونه‌ته‌وه‌ له‌ راهێنه‌ر دێڤید مۆیس .

هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ، كۆمه‌ڵێك له‌و یاریزانه‌ به‌ ئه‌زموونانه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی درێژه‌ له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كانن هیچ باوه‌ڕێكیان به‌ دێڤید مۆیس نه‌ماوه‌ ، دوای شكستی سێیه‌می له‌دوای یه‌كی یانه‌كه‌ ، كه‌ ماوه‌ی 13 ساڵه‌ پیاوه‌كانی یونایتد دووچاری ئه‌و شكسته‌ نه‌بوونه‌.

هه‌رچه‌نده‌ رۆژنامه‌كه‌ ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی نه‌هێناوه‌ ، به‌ڵام دڵنیایه‌ كه‌ یاریزانی وێڵزی گیگز یه‌كێك نییه‌ له‌وانه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆیس رایسپاردووه‌ بۆ كاركردن له‌گه‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان رازی بكه‌ن به‌وه‌ی باره‌كه‌ ده‌گۆڕن به‌م نزیكانه‌ و داوایان لێبكات هه‌لێكی تری پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌پێنێ كه‌ ئه‌و پیاوێكی گونجاوه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی تیپه‌كه‌.

بۆچوونەکان