گرینگترین ٥ کورتە هەواڵی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان

Football Transfers

Football Transfers

ياريگانێت

 

١- دۆرتمۆند لە نزیکەوە چاودێری پۆدۆلسکی دەکات

یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئارەزوی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئیمزا کردنی بۆندێک لەگەڵ یاریزانی یانەی ئاڕسناڵی ئینگلیزی لۆکاس پۆدۆلسکی، هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوو بۆندێکیان بە بڕی ١١.٥ ملیۆن یۆڕۆ پێشکەش بە یانەی ئاڕسناڵ کردبوو، بەڵام لەلایەن یانە ئینگلیزیەکەوە ڕەتکرایەوە.

٢- یۆڤانتۆس لە هەوڵی ئیمزا کردنی بۆندە لەگەڵ هەریەک لە تیڤێز ویوڤیتیچ

یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە هەوڵی بەهێز کردنی هێڵی هێرشبەری یانەکەیاندان بۆ وەرزی داهاتوو، بۆ ئەم مەبەستەش لە هەوڵی ئیمزا کردنی بۆندن لەگەڵ هەریەک لە یاریزانان كارلۆس تیڤێزی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی، وهەروەها ستیڤان یوڤیتیچ یاریزانی یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی.

٣- ناپۆلی هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی کالیخۆن ونکۆلۆو

رافایێل بینیتێز ڕاهێنەری نوێی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بۆ وەرزی داهاتوو بۆند لاگەڵ چەند یاریزانێک ببەستن، بە مەبەستی زیاتر بەهێزکردنی ڕیزی یانەکەی، لە گرینگترین ئەو بۆندانەش بریتیە لە هەریەک لە یاریزانان جۆسی کالیخۆن یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید، وە نکۆلۆو یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی مارسیلیای فرەنسی.

٤- ئارسناڵ بڕی ٢٠ ملیۆن یۆڕۆ ئامادە دەکات بۆ رۆنی

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ خەرچکردنی ٢٠ ملیۆن یۆڕۆ، ئەمەش بەمەبەستی بەدەست هێنانی تواناکانی واین رۆنی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی هەمان وڵات، هەرچەندە ڕۆژنامە وەرزشییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کەوا واین رۆنی لە یانەکەی دەمینێتەوە، ولە گەڵ ڕاهێنەری مانچسته‌ر یونایتد مۆیێس کۆ دەبێتەوە بە مەبەستی یەکلاکردنەوە ئەم بابەتە.

٥- كاسانۆ نزیکە لە یانەی پارما

بەڕێوبەری کارجێڕی یانەی پارمای ئیتاڵی ڕایگەیاند: یانەکەیان زۆر نزیکە لە ئیمزاکردنی بۆندێک لەگەڵ هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ كاسانۆ، لە درێزەی قسەکانیشیدا وتی: هەرچەندە کاسانۆ تەمەنی ٣٠ ساڵە بەڵام بەو ئەزمونە زۆرەی کە هەیەتی ئەوا بێ گومان سودێکی زۆری بۆ یانەکەمان دەبێت.

بۆچوونەکان