ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

پۆچێتینهۆ :بارودۆخی ئێریکسن ئازاری یانەکەمان دەدات

یاریگا-ماوریسیۆ پۆچێتینهۆ راهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز نیگەرانە لە بارودۆخی کریستیان ئێریکسن و دان بەوەدا دەنێت رەنگە سپێرز جێبهێڵێت.

ماوریسیۆ وتی “بارودۆخێکی باش نیە بۆ ئەو و بۆ ئێمەش, دوور لە چاوەڕوانی من و یاریزانەکانیشە. کێشەکە ناڕوونە و پێویستە هەنگاو بە هەنگاو چارەسەربکرێت و بەمجۆرە ئازاری یانەکە دەدات. ئەو یاریزانێکی گرنگە و دەمانەوێت یارمەتی یانەکە بدات. بەهیوام بڕیارێک بدرێت کە لە بەرژەوەندی هەردوولابێت”.

بەگوێرەی گۆڵ، ئەستێرە دانیمارکییەکە ئارەزووی پەیوەندیکردن دەکات بە ریاڵ مەدریدەوە بەڵام تا ئێستا یانەی شاهانە بەفەرمی نەچووەتە پێش بۆ کڕینی ئەو یاریزانە. ئەگەری ئەوەش هەیە هاتنی ئێریکسن بەند بێت بە فرۆشتنی خامێس رۆدریگێز و چەند یاریزانێکی دیکەی ئێستای مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button