ئینگڵته‌را

کلۆپ: ئاوبامیانگ تەنها یەک خاڵی لاوازی هەیە

یاریگا-یۆرگن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول باسی پیێر ئێمیریک ئاوبامیانگی هێرشبەری ئارسناڵ دەکات بەر لە یارییە بەهێزەکەی ئەمڕۆی نێوانیان.

گەنەرز و رێدز تاکە دوو یانەی ئەم وەرزەن کە پاش دوو هەفتە توانیبێتیان شەش خاڵیان هەبێت، لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکەدا پرسیاری چۆنیەتی راگرتنی ئاوبامیانگ لە کلۆپ کرا، ئەویش لە وەڵامدا بە پێکەنینەوە وتی “ئاوبا هیچ خاڵێكی لاوازی نیە جگە لە ستایلی جلوبەرگی”.

“پێشتر توانیومانە رایبگرین بەڵام ئەو یاریزانێکی زۆر خێرایە و ئەمەش وادەکات هەرگیز نەتوانیت ١٠٠٪ بیوەستێنیت و ئەوەش زەحمەتە. هەرچۆنێک بێت دەبێت رایبگرین، پێشتر ئەنجاممدان داوە وهەوڵدەدەین دووبارەی بکەینەوە”.

یارییەکەی ئارسناڵ و لیڤەرپوول لە ئیمارات ئەمشەو کاتژمێر ٧:٣٠ بە کاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button