ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ریناتۆ سانچێز بایەرنی جێهێشت

یاریگا-یانەی بایەرن میونشن بەفەرمی فرۆشتنی هەمیشەیی ریناتۆ سانچێزی راگەیاند.

ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ لیل ی فەڕەنسی واژۆکرد و گواستنەوەکەشی بەرامبەر تەنها ٢٥ ملیۆن یۆرۆ بوو.

ریناتۆ بە سەرەتایەکی بەهێز لەگەڵ بەنفیکا و پۆرتوگال دەستی پێکرد و لە تەمەی ١٨ ساڵیدا بەرامبەر نزیکەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە باڤاریا .لە کۆی ٥٣ یاری لەگەڵ میونشن دا تەنها دوو گۆڵی تۆمارکرد و سێ گۆڵی دروست کرد. بەڵام بە دوو ناسناوی بۆندزلیگا، جامێکی ئەڵمانیا و سێ جامی سوپەری ئەڵمانیا ئەو وڵاتەی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button