ئیسپانیاگرنگترین

یاری گەڕانەوەی مێسی دیاریکرا

یاریگا-لیۆنێل مێسی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگاکان.

لیۆ ئەمڕۆ لە پاڵ هاوڕێکانی بەشداری سەرجەم یەکەکانی مەشقی کردووە و بە بێ هیچ ئازارێک، بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرت یش لیۆ بۆ یاری رۆژی یەکشەممە بەرامبەر ریاڵ بیتس بانگهێشتدەکرێت.

سپۆرت دڵنیایە لە گەڕانەوەی لیۆ بەڵام ڤاڵڤێردی راهێنەر تا ئێستا خۆی یەکلانەکردووەتەوە مێسی لە پێکهاتەی یەدەگ یاخود سەرەکی.

بارسێلۆنا لە یەکەم هەفتەی لالیگادا بە بێ مێسی تووشی شکست هاتن بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو بە گۆڵێکی بێ وەڵام.

بابەتی زیاتر

Back to top button