ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بارسێلۆنا ئۆفەرێکی نوێ دەخاتە بەردەم پاریس سانجێرمان

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا دوای هۆشداریەکەی پاریس سانجێرمان، ئەمڕۆ ئۆفەرێکی نوێیان بۆ گواستنەوەی نێیمار داسیلڤا پێشکەش بە یانە فڕەنسیەکە کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ دوا مۆڵەتە بۆ بلاوگرانا لە پێناو گەڕاندنەوەی نێیمار، بۆیە بەرپرسانی ئەم یانەیە لەسەروی هەموویانەوە بارتیمیۆ سەرۆکی یانە ئۆفەرێکی نوێ ئامادە کردووە کە پێک دێت لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک و مەرجی کرینەوەی بە بڕی 170 ملیۆن یۆرۆ.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کارگێری بارسێلۆنا دژی ئەم ئۆفەرەن و داوایان لە سەرۆک یانە کردووە کە ئەم پارەیە لە پێناو گەڕاندنەوەی نێیمار خەرج نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button