ئیتاڵیافه‌ره‌نسایاریگا

ڕابیۆ: ڕۆناڵدۆ هاوکارم بوو لە خۆگونجاندنم لەگەڵ یوڤی

یاریگا- ئادریان ڕابیۆی یاریزانی پێشووی پاریس سان ژێرمان ڕایدەگەیەنێت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالیی هاوکار بووە لە خۆگونجاندنی لەگەڵ یانە نوێیەکەی، یوڤێنتۆس.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە بە ‘سکای’ گوت: “ئەم هاوینە یاریم زۆر کرد، ئەوەش لەپێناو خۆگونجاندنم لەگەڵ یانە نوێیەکەم. هەر لە سەرەتاوە بە پەیوەندییەکی تایبەت لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دەستم پێکرد. ئەویش لە لای چەپەوە یاری دەکات، ڕاهێنان کردنم لەگەڵیدا هاوکار بوو لە باشتربوونم، بوونی ئەو زۆر پێویستە بۆ تیپەکە.”

ڕابیۆ لە ماوەی گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا بەبێ بەرامبەر لە پاریسەوە ڕووی کردە یوڤێنتۆس، ئەوەش دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پی ئێس جیدا کۆتایی هاتبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button