ئیتاڵیا

بەفەرمی – ساری رووبەڕووی ناپۆلی نابێتەوە

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە ماڵپەری فەرمی خۆی ڕایگەیاند، ڕاهێنەر ساری، ئامادە نابێت لە یەکەم دوو یاری لە دەسپێکی یاریەکانی خولی ئیتاڵیا.
واتا بەشدار نابێت لە هەردوو یاریەکەی یانەی یۆڤی بەرامبەر پارما و ناپۆلی کە بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بکرێت بە یاریەکانی خولی ئیتاڵیا.
یانەی یۆڤی لە بەیان نامەیەک دا بڵاوی کردەوە کە ڕاهێنەرەکەی تەندروستی بەرەو باشبوون دەڕوات و بەم نزیکانە دێتەوە نێو یاریگاکان.
جێگەی باسە کە ساری لەم دواییانەدا تووشی نەخۆشیەک بوو لە سیەکانی دا و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکاندایە بۆیە یانەکە ڕێگەی پێ دەدات کە چارەسەری باش وەرگرێت تا بتوانێت بە زووترین کات بێتەوە ڕیزەکانی یۆڤی.

بابەتی زیاتر

Back to top button