ئه‌وروپا

بە فەرمی چامپرلین گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپول تازە دەکاتەوە

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بە شێوەیەکی فەرمی لە ماڵپەری یانەکە بڵاویان کردەوە ئەلێکس چامپیرلین گرێبەستی نوێی ئیمزا کرد لەگەڵ یانەکەدا تاکو ساڵی ٢٠٢٣.
چامپرلین لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کاتی ئیمزا کردنی گرێبەستەکە ووتی،” زۆر خۆشحاڵم کە لە یانەکە بەردەوام دەبم و ویستم زوو ئەم بابەتە کۆتایی پێ بهینم تا ئاسوودەتر یاری بکەم.”
جێگەی باسە کە ئەم یاریزانە ماوەی ساڵێکە بە بۆنەی پێکانەوە نەیتوانیوە بەشداری یاریەکان بکات بەڵام لە ئێستادا یانەی لیڤەرپول گرێبەستی نوێ لەگەڵ دا ئەنجام دا تا بتوانێت زیاتر سوود لە تواناکانی ئەم یاریزانە ببینێت.
چامپرلین لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە یانەی ئەرسناڵەوە هاتە ڕیزەکانی یانەی لیڤەرپول.
جێگەی باسە کە وەرزی پێشوو لەگەڵ ئەم یانەیەدا توانی جامی پاڵەوانێتی ئەوروپا بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button