ئیسپانیا

ڕیاڵ بیتس داوا لە میسی دەكات پەلە نەكات لە گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان

یاریگا- ڕیاڵ بیتس داوا لە ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لیۆنێل میسی دەكات كە پەلە نەكات لە وەرگرتنی چارەسەر و گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگاكان پێش ڕووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ بیتس لە هەفتەی دووەمی لیگای ئیسپانی.

میسی بەشداری یاری دەستپێكی لیگای نەكرد و كە لە یاریەكەدا بارسێلۆنا تووشی یەكەم شكست بوو بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر.

دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە تویتەر لە تویتێكدا باس لە گەڕانەوەی ئەستێرەكەی دەكات بۆ ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكان پەڕەی فەڕمی ڕیاڵ بیتس وەڵامی دەداتەوە و دەنووسێت: پەلە مەكە ئەی لیۆ، هیچ پێوویست ناكات پەلە بكەیت بۆ چارەسەر و پاڵەپەستۆ بخەیتە سەر خۆت.

هەروەها ڕیاڵ بیتس تووشی شكست هات لە یەكەم یاری خۆیدا لە لیگا بەرامبەر بەلەد وەلید.

بابەتی زیاتر

Back to top button