ئیسپانیافه‌ره‌نسا

بارسیلۆنا ڕەتیکردەوە ئاڵای سپی هەڵکات لە گرێبەستەکەی نەیماردا

چەند هەواڵێکی نوێ لە لایەن یانەی بارسیلۆناوە بڵاو بۆتەوە کە گوایە یانەی بارسیلۆنا بۆ دوا جار بە سەرۆکایەتی گۆسیب ماریا بارتۆمیۆ هەوڵ دەدەن بە شێوەی
ڕاستەوخۆ سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ڕازی بکەن کە دەست بەرداری نەیمار دا سیلڤا بێت بگەڕێتەوە ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە.

تا ئێستا داهاتووی ئەم یاریزانە دیار نییە و زۆرێک لە ڕۆژنامەکان باس لە هاتنەوەی دەکەن بۆ خولی ئیسپانی لە ڕێگەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە و هەندێکی
کەش لە ڕۆژنامەکان دووپاتی مانەوەی ئەکەن لەگەڵ یانەی پاریسدا.

جێگەی باسە کە یانەی پاریس تووشی گیر و گرفتێکی زۆر بۆتەوە بە هۆی هەڵسووکەوتی ئەم یاریزانەو بەشدار نەبوونی لە ڕاهێنانەکانی ئەم دواییانەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button