ئیتاڵیا

گرێبەستی مۆناکۆ و ناپۆلی بڕیارەکەی لای ئیکاردیە

چەندین ڕۆژنامەی ئیتاڵی بڵاویان کردەوە، یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی گرێبەستێکی پێشکەش بە یانەی ئەنتەری ئیتاڵی کردووە بۆ بەدەست هێنانی ماورۆ ئیکاردی .
لەهەموو ڕۆژنامەکان دیارتر کە باس لەم هەواڵە دەکات ڕۆژنامەی لاکازیتا دیلۆ سپۆرت، دەڵێت یانەی مۆناکۆ گرێبەستێکی پێشکەش کردووە کە بڕی ١٠ ملیون یۆرۆیە بۆ بەدەست هێنانی ئەم یاریزانە ئەرجانتینیە بۆ ڕیزەکانی خۆی.
زۆربەی هەواڵەکان وا بۆی دەچن کە لە هەفتەی داهاتوودا ئەم بابەتە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە کۆتایی بێت.
جێگەی باسە کە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی پێشتر گرێبەستێکی پێشکەش بە یانەی ئەنتەر کردووە بە هەمان ئەو نرخەی کە لە ئێستادا یانەی مۆناکۆ دایناوە.
یانەی ئەنتەر میلانیش لە هەوڵدان دایە بۆ بەدەست هێنانی ئەلێکسیس سانجێز لە یانەی مان یونایتدی ئینگلیزیەوەیە لە ماوەیەدا.
جێگەی باسە کە کێشەکانی ئیکاردی لە یانەی ئەنتەر لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هۆکاری سەرەکی دەرکردنی بوو لە پێکهاتەکەی کۆنتی لەم وەرزەی ئێستادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button