ئه‌ڵمانیائیسپانیا

بەفەرمی _ یانەی بارسیلۆنا ڕۆشتنی کۆتینهۆی بۆ بایرنی ئەڵمانی ڕاگەیاند

یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی لە ماڵپەری فەرمی خۆی بە فەرمی ڕۆشتنی فلیپی کۆتینهۆی ڕاگەیاند کە بە شێوەی خۆاستن دەچێتە ڕیزەکانی یانەی بایەر میونیخی ئەڵمانیەوە بۆ ماوەی یەک وەرز.
هەروەها یانەی بارسیلۆنا لە بەیانامەیەک دا ڕێکەوتنەکەی بەینی هەردوو یانەکەیان بڵاو کردەوە کە تێدا هاتووە، کۆتینهۆ بۆ ماوەی یەک وەرز یاری دەکات لە ڕیزەکانی نایەردا و بە گرێبەستێکی ٨.٥ ملیون یۆرۆ لەگەڵ مووچەی مانگانەی یاریزانەکە.
گرێبەستەکەش باس لەوەش دەکات کە لە کۆتایی ئەو وەرزەدا یانەی بایرن دەتوانێت بە شێوەیەکی کۆتایی ئەم یاریزانە بەدەست بهێنێت بە بڕی ١٣٠ ملیون یۆرۆ .
یانەی بارسیلۆنا لە ماڵپەری فەرمیەوە سۆپاسی کۆتینهۆی کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خۆاست لە داهاتووی دا.
جێگەی باسە کە ئەم هەواڵە دەمێکە میدیاکانی سەرقاڵ کردووە تا ئێستا کە بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن یانەی بارسیلۆنا بڵاو کرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button