فه‌ره‌نسا

توخێل: نێیمار ناڕوات بە بێ کڕینی جێگرەوەکەی

یاریگا-تۆماس توخێل راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان ئاشکرایکرد کاتێک رێگە بە رۆیشتنی نێیمار دەدەن کە بتوانن جێگرەوەکەی دەستەبەربکەن.

دەنگۆی رۆیشتنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بە درێژایی هاوین بەردەامە و لە نوێترین پێشهاتیشدا توخێل وتی”ئەگەر بمێنێتەوە یاریزانێکمان دەبێت کە یارمەتیمان بدات سەربکەوین بەڵام ئەگەر بڕوات مەحاڵە بە بێ هاتنی جێگرەوەکەی بێت”.

سەبارەت بە شکستەکەی بەرامبەر رینێس وتی “توانای دەرچوونی خێرامان نەبوو، چەند دەرفەتێک هەبوو بەڵام یەکلاکەرەوە نەبووین لە هەلەکان”.

لە دووهەم هەفتەی خولی فەڕەنسیدا پاریس ١-٢ دۆڕا . یاری هەفتەی داهاتووشیان بەرامبەر تۆلۆز دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button