ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی بارسا لە ساڵی ٢٠١٦ نەیتوانیووە پۆگبا بگوازێتەوە؟

یانەی بارسیۆلۆنا لە ساڵی ٢٠١٦ ویستوویەتی پاول پۆبا بکڕێت، بەڵام نەیتوانیووە کێبڕێکی پارە لەگەڵ مانجستەر یونایتد بکات.

پۆگبا بە بڕی ٨٩ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی یۆڤانتۆسەوە چووە مانجستەر یونایتد و چەند جارێکیش بارسا ویستوویەتی تواناکانی ئەو یاریزانە بۆخۆی بەدەستبهێنێت.

 جۆزێف ماریا بارتۆمیو، سەرۆکی یانەی بارسیۆلۆنا لە لێدوانێکی بۆ سایتی ئی ئێس پی ئێنی وەرزشی ئاشکرایکردووە:

“لە هاوینی ساڵی ٢٠١٥ و کاتێک پۆگبا لە یۆڤی بوو، ئێمە بە یانەی یۆڤانتۆسمان گوت ئەگەر دەیانەوێت پۆگبا بفرۆشن ئەوا ئێمە دەمانەوێت بیگوازینەوە”

“کاتێک هاتە سەر فرۆشتنی پۆگبا، یۆڤی نرخەکەی بە ئێمە گووت، بەڵام نەمانتوانی ئەو بڕە پارەیە بدەین”

“ئەمەش وایکرد ئەو بچێتە یونایتد، ئێستاش یانەکەی باشتر کردووە چونکە ئێستا یەکێکە لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ”

ئەم لێدوانەی سەرۆکی بارسا لە کاتێکدا، رۆژی چوارشەممە بارسا و یونایتد بەیەک دەگەن

بابەتی زیاتر

Back to top button