ئینگلتەرا

داڤید لویز هۆکاری جێهێشتنی چێڵسی ئاشکراکرد

یاریگا-داڤید لویز بەرگریکاری بەئەزموونی بەڕازیلی هۆکاری رۆیشتنی لە یانەی چێڵسی ئاشکراکرد.

یەکێک لە چاوەڕواننەکراوترین گواستنەوەکانی هاوینە پەیوەندیکردنی لویز بوو بە ئارسناڵ. ناوبراو سەبارەت بە هۆکارەکەی بۆ espn وتی “لەگەڵ لامپارد دانیشتین و زۆر بە راشکاوانە قسەمان کرد. دەرکەوت شێوازی بیرکردنەوەمان و بۆچوونمان زۆر جیاوازە لە یەکتر و پلانەکانی بۆ جۆرێک بوون کە لەگەڵ من نەدەگونجان”.

لویزی ٣٢ ساڵ لە دوو ماوەی جیاوازدا شەش ساڵ یاریزانی چێڵسی بووە، جگە لەوەش یاری بۆ یانەکانی بەنفیکا و پاریس سان جێرمان ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button