ئیتاڵیائیسپانیافه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان ڕەزامەندی خۆی دەرەبڕی بۆ ناردنی نەیمار بە شێوەی خۆاستن

یانەی پاریسی فەڕەنسی ڕەزامەندی خۆی دەربڕی لەسەر ناردنی یاریزانەکەی بۆ هەر یانەیەک بێتە پێشەوە بە شێوەی خۆاستن ئەمەش لە دوای ئەوەوە هات کە هیچ یانەیەک ئامادە نەبوو ئەو بڕە پارەیە بدات کە یانە فەڕەنسیەکە دای نابوو بۆ فرۆشتنی ئەم یاریزانە.
چەند ڕۆژنامەیەکی وەرزشی باسیان لە ئامادەبوونی یانەی بارسیلۆنا کرد بۆ بەدەست هێنانی نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی بە شێوەی خۆاستن لەم وەرزە نوێیەدا ئەویش دوای ڕۆشتنی کۆتینیۆ بۆ یانەی بایرنی ئەڵمانی.
جێگەی باسە کە هەر یەک لە ڕیاڵ مەردیدی ئیسپانی و بارسیلۆناو یانەی یۆڤی ئیتاڵی لە هەوڵێکی زۆردا بوون بۆ بەدەست هێنانی ئەم یاریزانە بەڵام یانەی پاریس ڕازی نەبوو نرخەکەی کەم بکاتەوە بەڵام لە ئێستادا ڕەزامەندی دەربڕیوە کە ئامادەیە ئەم یاریزانەی بەشێوەی خۆاستن بدات.
جێگەی باسە کە تۆماس تۆخێل، بەڕێوبەری هونەری یانەکە باسی لەوەش کرد، نەیمار لەگەڵ یانەکە بمێنێتەوە بۆ وەرزی داهاتووش.
چەند ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسیش باسیان لەوە کرد کە گوایە یانەی پاریس بەتەما نیە دەست بەرداری ئەم یاریزانە بێت بە نرخێکی هەرزانتر لەوەی کە بۆی دانراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button