ئیسپانیائینگڵته‌راڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: مۆرینهۆ بە دڵێکی پڕەوە پەیامێکی هەیە

خۆزێ مۆرینهۆ یەکێک لە دیارترین راهێنەرەکانی ئەورووپا تادێت زیاتر لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و خۆشی درکی بەو راستییە کردووە.

ناوبراو لە ڤیدیۆیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە باسی بارودۆخی خۆی دەکات لە کۆتاییشدا دڵی پڕ دەبێت.  خۆزێ لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت “لەو کاتەی هاتوومەتە نێو ژیانی پیشەگەری تۆپی پێ زۆر چێژم لێ بینیووە و هەمیشە لە پێگەی کاریگەر و گرنگ دابووم تا ئێستا بێ وەستان، بەڵام ئێستا وەستام و ئەو خۆشیەش وەستاوە و بیری دەکەم”.

مۆرینهۆ نۆ مانگە بێ یانەیە و تا دێت کەمتر ناوی دەبیسترێت. هیچ یانەیەکی گەورەش ئامادەنەبوو گرێبەستی پێشکەشبکات پاش شکستهێنانی لەگەڵ یونایتد دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button