ئیسپانیا

ریاڵ مەدرید بە ١٠ یاریزان سەرکەوتنی تۆمارکرد

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی توانی سەرکەوتنێکی بەسوود بەدەست بهێنێت بەرامبەر سێلتا فیگۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یاریەکانی سەرەتای خولی ئیسپانی کە بەم دواییانەدا دەستی پێ کرا
یانەی ڕیاڵ یاریەکەی دەست پێ کرد بە بێ هەر یەک لە کارڤاخاڵ و هازارد کە یەکێکیان بە بۆنەی پێکان و ئەوەی کەش بە بۆنەی سڕ کردنی لە یاری کردن.
سەرەڕای ئەم نوقسانیانەی ڕیاڵیش چەند یاریزانێک ئاستێکی زۆر باشیان پیشان یا وەک بێڵ و بینزیما کە هەردووکیان توانیان یانەکە سەر بخەن بەسەر سێلتا فیگۆ دا.
جێگەی باسە کە یانەی ڕیاڵ بە ١٠ یاریزانەوە یاریەکەیان تەواو کرد ئەویش لە دوای دەرکردنی مۆدریتج لە لایەن دادوەرەکەوە بۆ یەکەم جاری لە ژیانی وەرزشیدا.
یانەی ڕیاڵ بەشداری یاریەکەی کرد زۆر بە بەهێزی و توانی چانسەکانی بە باشی بهۆنێتەوە و یاریەکە کۆنترۆڵ بکات بە باشترین شێوە.
هەروەها بێڵ و بینزیماش ئاستێکی زۆر باشیان نواند و خۆیان سەلماند لە یاریەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button