ئیسپانیا

بارسێلۆنا پێکانی لویس سوارێزی ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا پێکانی لویس سوارێزی هێرشبەری ڕاگەیاند کە شەو ڕابردوو لە یاری دەستپێکی خولی ئیسپانیدا تووشی هات.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکەی بارسا کە لە تویتەری فەرمیی یانەکەوە بڵاو کراوەتەوە، یاریزانە ئۆرۆگواییەکە لە ماسوولکەکانی قاچی ڕاستیدا پێکانی تووش بووە، بەبێ ئاشکراکردنی ماوەی دوورکەوتنەوەکەی.

بارسا بە تاکە گۆڵێکی ئادۆرێس لە خولەکی 90ی یارییەکە، شکستی هێنا بەرامبەر ئەتڵەتیک بیڵباوی خاوەن یاریگا، کە تێیدا لیۆنێل مێسی کاپتنی بلاوگرانا بەشداریی نەکرد. یاری هەفتەی دووەمیان بەرامبەر ڕیاڵ بێتیسە، چاوەڕوان دەکرێت لیۆ بگەڕێتەوە، بەڵام چارەنووسی سوارێز بۆ ئەو یارییە لە ژێر گوماندایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button