ئیتاڵیائیسپانیا

زێدان: زۆر متمانەم بە یاریزانەکانم هەیەو دڵ خۆشم بۆ خامێس

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، زێدان، بە یانەکەی ڕاگەیاندووە کە زۆر دڵ خۆشە بە ئاستی وەرزشی خامێس ڕۆدریگێز بۆ بەشداری کردنی لەم وەرزە نوێیەدا.
زێدان لە لێدوانێکی دا بۆ کەناڵەکان کە پێش یاریەکەی سبەینێیە باسی لەوە کرد، زۆر دڵ خۆشە بە ئاستی وەرزشی یاریزانەکانی و ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند بۆ دەست پێ کردنی خولی نوێ بە باشترین شێوە.
هەروەها دووپاتی کردەوە،”بە بەهێزیەکی زۆرەوە بەشداری یاریەکان دەکەین و یاریزانەکان بەو پەڕی ئامادەبوون و ئاست بەرزیەوە یاری دەکەن.”
ئەوەشی زیات کرد،” زۆر دڵخۆشم بۆ خامێس، ئەو لە ئاستێکی زۆر باشدایەو توانای زۆر پێشکەش دەکات لەم وەرزەدا.”
جێگەی باسە کە خامێس ڕۆدریگێز لە چەند حەفتەی پێشوودا سەرقاڵی ڕۆشتن بوو بۆ یانەی ناپۆلی ئیتاڵی تا ئەو کاتەی ڕاهێنەر زێدان ڕێگری لێ کرد و دەست بەرداری نەبوو تا یانەی ڕیاڵ سوود لە ئاستەکەی وەر بگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button