ئیسپانیا

هازارد بەشداری لە یاری کردنەوەی خولی ئیسپانی ناکات بە بیانوی پێکان

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی ڕایگەیاند، هازارد بەشداری یاریەکەی سبەینیی خولی ئیسپانی ناکات بە بیانوی پێکان کە بڕیار وایە بەرامبەر سێڵتا فیگۆ یاری بکەن.
پێش یاریەکە بە چەند سەعاتێک یانەی ڕیاڵ بڵاوی کردەوە، هازارد تووشی پێکان بووە لە ڕانیدا و ناتوانێت بەشداری یاریەکە بێت.
بەڵام لە سەرەتاوە یانەی ڕیاڵ ئەم هەواڵەی بڵاو نەکردەوە لە چاوەڕوانی ئەوەدا بوو پشکنینی پزیشکی بۆ ئەم یاریزانە بەلجیکیە تەواو بێت تا بزانن پێکانەکەی تا چ ڕادەیەک کێشە دەنێتەوە.
لە دوایی دا دەرکەوت کە پێکانەکەی ماوەی ٣ بۆ ٤ حەفتە دەخایەنێت و ناتوانێت بۆ ماوەیەکی کاتی یاری بکات لە گەڵ یانەی ڕیاڵ دا.
هازارد لە خۆ ئامادە کردنی ڕیاڵ دا بۆ وەرزی نوێ بەشداری زۆرێک لە یاریەکانی کرد بەڵام بێ ئەوەی فشار بخەنە سەری تا نەگاتە ئەم حاڵەتەی ئێستای بەڵام وا دیارە لە ئێستا ناتوانێت بۆ یاریەکەی سبەینێ بەشدار بێت.
جێگەی باسە کە ڕاهێنەر زێدان زۆر خۆشحاڵ بوو بەوەی یانەکەی ئامادەیە تا ئەو کاتەی هەواڵی پێکانی هازاردیان پێ ڕاگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button