ئینگلتەرا

ئۆزیل و کۆلاسیناچ گەڕانەوە ریزەکانی گەنەرز

مەسوت ئۆزیل و سەعید کۆلاسیناچ ئامادەن بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگاکان بەگوێرەی یونای ئێمری راهێنەر.

دوابەدوای رووداوێکی نەخوازراو کە تێیدا بە چەقۆ هێرشکرایە سەر ئەو دوو یاریزانەی ئارسناڵ، بە بڕیاری پۆلیس دوورخرانەوە و لەبەر ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشەکە. دوای زیاتر لە مانگێک ئەمڕۆ ئێمری وتی

هەردووکیان گەڕاونەتەوە مەشقەکان. دوو بژاردەی باشن بۆ ئێمە و ١٠٠٪ لەڕووی دەروونییەوە ئامادەن، بەڵام سبەینێ بڕیاردەم کە بانگهێشتی یارییەکەی رۆژی شەممە دەکرێن یاخود نا.

گەنەرز لە یەکەم هەفتەی پریمەرلیگدا بە گۆڵێکی بێ وەڵام  شکستی بە نیوکاسڵ هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button