ئه‌ڵمانیا

دۆرتمۆند گرێبەستێکی گەورەی یانەیەک بۆ بەدەست هێنانی سانشۆ ڕەتدەکاتەوە

یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە ماڵپەری فەرمی خۆیدا بڵاوی کردەوە، بەڕێوبەری یانەکەیان بە زمانی خۆی دەڵێت گرێبەستێکی گەورەی یانەیەکی بۆ بەدەست هێنانی سانشۆ ڕەتکردۆتەوە.
جێگەی باسە کە سانشۆ ساڵی ٢٠١٧ هاتە ڕیزەکانی یانە ئەڵمانیەکەوە لە یانەی مان سیتی ئینگلیزیەوە و هەر بەو ماوەیە توانی ببێتە یاریزانێکی دیاری خولی ئەڵمانی بە توانا بەرزەکانیەوە.
فاتسکە، بەڕێوبەری یانەی دۆرتمۆند، دەڵێت،” سەرۆکی یەکێک لە یانەکان لێ پرسیم ئەگەر لەم وەرزە دەست بەرداری سانشۆ ببین.”
ووتیشی لە وەڵامدا پێم وتووە،” بیر لەو بابەتە مەکەرەوە و لە مێشکتی دەرکە.”
جێگەی باسە کە سانشۆ لە وەرزی پێشوودا ئاستێکی زۆر باشی نوواندوە و خاوەنی ١٢ گۆڵ و ١٧ دروست کردنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button