ئه‌وروپائیسپانیا

بەبۆنەی پۆگباوە، زێدان بڕیاری دا دەست بەرداری خامێس و بێڵ نەبێت

زێنەدین زێدان، بەڕێوبەری هونەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، بڕیاری دا دەست بەرداری هەر یەک لە گارس بێڵ و خامێس ڕۆدریگێز نەبێت لە وەرزی گۆاستنەوەی یاریزانانی ئێستادا.
ڕۆژنامەی ئێسی ئیسپانی ڕایگەیاند، ڕاهێنەرەکەی ڕیاڵ بە فلۆرینتینۆ پێرێزی وتووە ئەگەر هاتوو گرێبەستەکەی پۆگبا سەری نەگرت ئەوا دەست بەرداری ئەم دوو ئەستێرەیە نابێت.
جێگەی باسە کە لەو ماوەیەی پێشوودا زێدان بە تایبەتی بە بێڵی ووتوە کە بەدوای یانەیەکی دی بگەڕێت بۆ خۆی و چاوەڕی ڕیاڵ نەکات بەڵام لە ئێستادا ئەم مەسەلەیە ڕێگەیەکی کەی گرتۆتە بەر.
یانەی ڕیاڵ ٣٠٠ ملیون یۆرۆی بەکار هێناوە بۆ بەدەست هێنانی ٥ یاریزانی بەتوانا لەم وەرزەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button