ئه‌مریکائه‌وروپا

ریزبەندی باشترین یانەکانی جیهان بڵاوکرایەوە

یاریگا
ریزبەندی باشترین یانەکانی جیهان بۆ مانگی رابردوو بڵاوکرایەوە و یانەی ریڤەرپلەیتی ئارجێنتینا پلەی یەکەمی گرتووە.

ماڵپەری clubworldranking.com ریزبەندی باشترین یانەکانی جیهانی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە و یانە ئارجێنتیناییەکە بە کۆکردنەوەی 14640 خاڵ پێشەنگی گرتووە و لە دوای ئەوانیش یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە کۆکردنەوەی 14168 خاڵ دیت و پلەی سێیەمیش بەر بارسێلۆنا کەوتووە.

ئەم ماڵپەرە مانگانە لەسەر پێوەری ئەنجامەکانی یانەکان لە خولی نێوخۆیی و دەرەکی ریزبەندی یانەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە و کۆی خاڵەکانی ریال مەدرید لەسەر ئەنجامەکانی رابردووشیان ئەژمار کراوە.

Back to top button