ئیتاڵیا

یۆڤانتۆس دووپاتی دەکاتەوە ڕۆناڵدۆ تووشی پێکان هاتووە

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە کە بۆ جاری دووهەم ئەستێرە پورتوگالیەکە بەشداری یاریە دۆستانەکان ناکات.
یانەی یۆڤی لەم ماوەیەدا دەستی کردووە بە یاریە دۆستانەکانی بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ خولی داهاتوو.
جێگەی باسە کە یانەکە باس لە پێکانی ئەستێرەکەی دەکات و دەڵێت بە بۆنەی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری یاریە دۆستانەکان بێت.
ڕاهێنەری یانەی یۆڤی، ساری، لە پێناو زوو چاک بوونەوەی دا بڕیاری داوە لە یاری داهاتوو دا بەشداری بە ڕۆناڵدۆ نەکات و وازی لێ بێنێت بە باشی چاک بێتەوە تا بتوانێت لە وەرزی داهاتوودا بە باشترین شێوە یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button