ئینگڵته‌را

سەڵاح لە وەڵامی گۆاردیۆلا: خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەهێزترین خولە

محمد سەڵاح گۆڵکاری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لە وەڵامی لێدوانەکەی گۆاردیۆلای، بەڕێوبەری هونەری یانەی مان سیتی، دایەوەوە کە دەڵێت،” بردنەوە لە خولی ئینگلیزی دا زۆر گرنگترە لە بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
سەڵاح لە لێدوانێکی دا بۆ سی ئن ئن وەڵامی دایەوە و ووتی،” نازانم ئەو چۆن باسی کردووە بەڵام ئەگەر پێم بڵێن لە نێوان ئەو دوو خولەدا کامی بە بەهێزتر دەزانم ئەوا بێ گومان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەڵدەبژێرم.”
هەروەها دووپاتیشی کردەوە کە ئەوە بیر و ڕای ئەوەو نازانێت گواردیۆلا چۆن بیر دەکاتەوە.
باسی لەوەش کرد کە هەموو یاریزانێک و هەموو ڕاهێنەرێک خەون بە بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان دەبینێت و خولی ئینگلیزیش خولێکی بەهێزە بەڵام ناگاتە ئاستی خولی پاڵەوانەکان.
سەبارەت بە بردنەوەی یانەکەی لە خولی پێشوودا بەو جامە ووتی،” ساتێکە قەت بیر ناچێتەوە و زۆر دڵخۆش بووم کە توانیمان ئەو نازناوە بەدەست بهێنین.”

بابەتی زیاتر

Back to top button