چامپیۆنزلیگ

پێپێ : دەتوانین خولی پاڵەوانەکان بەدەست بهێنین لەم وەرزەدا

یاریگا-پێپێ بەرگریکاری بە ئەزموونی پۆرتۆ دڵنیایی دەداتە هاوڕێکانی لە توانایاندا هەیە خولی پاڵەوانەکان بەرزبکەنەوە.

پۆرتۆ بە سەرکردایەتی دوو ئەستێرەکەی پێشووی مەدرید کاسیاس و پێپێ گەیشتووەتە قۆناغی چارەگی کۆتایی. بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە سەبارەت بەو باسە بۆ ماڵپەڕی فەرمی یوفا وتی “پێشتر سێ جار بردوومەتەوە و ئەگەر خودا هاوکاربێت دەکرێت ئەمجارەش بەدەستی بهێنم. لیڤەرپوول یانەیەکی زۆر بەهێزە و زۆر قورس دەبێت بەڵام ئەگەر خۆمان بین و پارێزگاری لە ناسنامەی خۆمان بکەین وەک چۆن گەیشتووینەتە ئەم قۆنا‌غە دەشتوانین جامەکە ببەینەوە”.

پۆرتۆ بە بردنەوە لە قۆناغی ١٦دا  لە رۆما خۆی گەیاندووەتە چارەگی کۆتایی و پێشتریش لە ساڵی ٢٠٠٤دا بووەتە پاڵەوانی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button