ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

زیدان داوای بەڕێکردنی یاریزانێکی یانەکەی دەکات

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڕوای بە تواناکانی لوکا یۆڤیچ هێرشبەری سڕبی یانەکەی نیە و دوای کردووە یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە چەند سەرچاوەیەکی سڕبی بڵاویان کردۆتەوە یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لە ئامادەکارییەکانی ئەم هاوینە نەیتوانیوە راهێنەری یانەکەی رازی بکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پێش کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان ئەم یاریزانە بە شێوەی خواستن پێشکەش بە یانەیەکی دیکە بکەن.

لوکا یۆڤیچ ئەم هاوینە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیا پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button