خوله‌کانی دیکەکوردستان

فەرمی: ژیلوان حەمەد پەیوەندی بە یانەیەکی نوێ وە کرد

یاریگا-ژیلوان حەمەد یاریزانی پیشەگەری کورد حەوتەم یانەی کاروانی وەرزشی خۆی تاقیدەکاتەوە.

ژیلوان ئەمڕۆ بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی گۆریکای کرواتی کرد کە لە خولی پلە یەکی کرواتی یاری دەکات و درێسی ژمارە ٧ی پێدرا. یانەکەی ژیلوان پاش چوار هەفتەی خولی کرواتی، لە پلەی چوارەمدایە  بەجیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ دینامۆ زاگریبی پێشەنگ و دیارترین یانەی ئەو وڵاتە.

ئەستێرە کوردەکە بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد لەگەڵ یانەی ماڵمۆی سوید و هەڵبژاردەی هەمان وڵات  بەڵام دواتر پەیوەندی بە هۆفینهایمەوە کرد لە بۆندزلیگا و ئەزموونێکی تاڵی چەشت لەگەڵ ئەو یانەیەدا. ناوبراو لە ٢٠١٧ گەڕایەوە سوید و لە ٥٤ یاریدا ١٩ گۆڵی بۆ هامەربای تۆمارکرد. هاوینی رابردووش بووە ئامانجی یانەکانی چین و رووی لە ئینچیۆن یونایتد کرد بەڵام دوای تەنها ١١ یاری گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و ئەمڕۆش لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا پەیوەندیکرد بە یانەکەی خولی کرواتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button