ئیسپانیابازاری گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەیڵ هەڕەشەی سکاڵای یاسایی لە مەدرید دەکات

یاریگا-گاریس بەیڵ هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید هەڕەشەی سکاڵای یاسایی لە یانەکەی دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ بەیڵ مەدریدی ئاگادارکردووەتەوە بەهیچ جۆرێک نایەوێت ببێتە بەشێک لە گرێبەستی یاریزانێکی دیکە و ئەگەر یانەکە بەردەوام بێت لەسەر هەوڵەکان بۆ بەزۆر فرۆشتنی ئەوا سکاڵای یاسایی تۆماردەکات.

ئەم هەڵوێستەی یاریزانە وێڵزییەکە دوای ئەوە دێت، سەرەتا مەدرید هەوڵیدا ناوبراو بکاتە بەشێک لە گرێبەستی هێنانی پاوڵ پۆگبا و ئێستاش دەنگۆی ئەوە هەیە  مێرەنگی دەیەوێت بەیڵ  و پارە بداتە پاریس بەرامبەر بە نێیمار.

زینەدین زیدانی راهێنەر سوورە لەسەر فرۆشتنی یاریزانەکە بەڵام بەهۆی ئەوەی گاریس ئامادەنیە بە موچەیەکی کەمتر لە موچەی ئێستای رازی بێت هیچ یانەیەک کات بەفیڕۆ نادات لە هەوڵدان بۆ کڕینی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close