ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئۆفەری شاندی بارسێلۆنا بۆ کڕینی نێیمار ئاشکرابوو

یاریگا-دەنگۆکانی گەڕانەوەی نێیمار داسیلڤا بۆ ئیسپانیا درێژەیان هەیە و لە نوێترین پێشهاتیشدا شاندێکی یانەی بارسێلۆنا لە پاریسە بۆ تەواوکردنی گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

نێیمار بەر لە دوو ساڵ بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ روویکردە پاریس، بارساش لە پێناو هێنانەوەی چەندین گرێبەستی پێشکەشی پاریس کردووە، بەڵام نوێترینیان بریتیە لە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ + فیلیپ کۆتینهۆ + ئیڤان راکیتیج.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، هەنگاوەکانی ئەم جارەی هەردوولا رژدن و پێشبینی دەکرێت بەمزووانە ئەستێرە بەرازیلییەکە بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا، بە تایبەت دوای ئەوەی تەواوی وێنە و درێسەکانی ئەو یاریزانە لە کۆگا فەرمییەکانی پاریس هەڵگیرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button