ئینگلتەرا

فیفا سزای مان سیتی راگەیاند بۆ شکاندنی یاساکانی گواستنەوە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان رایگەیاند یانەی مانچێستەر سیتی هیچ سزایەکی سڕکردن نادرێت بەهۆی شکاندنی یاساکانی فیدراسیۆنەکە.

ستیزن روبەرووی لێکۆڵینەوە بووەوە بەهۆی گرێبەستکردن و تۆمارکردنی یاریزانانی خوار ١٨ ساڵ بەشێوەی نایاسایی، سەرەنجام دەرکەوت بەندی ژمارە ١٩ی یاسای گواستنەوەی یاریزانانی شکاندووە بەڵام سزاکەی  ٣٧٠ هەزار فرانکی سویسری دەبێت کە دەکاتە نزیکەی ٣٨ هەزار دۆلار.

لە هاوینی ئەمساڵدا یانەی چێڵسی بەهۆی شکاندنی هەمان یاسا روبەرووی سڕکردن بووەوە و بەهۆیەوە نەیتوانی هیچ یاریزانێک بکڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button