ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

دی برۆین: ترسمان لە یاریگا نوێیەكەی تۆتنهام نیە

یاریگا- ئەستێرەی بەلجیكی كیڤن دی برۆین دووپاتیكردەوە كەوا ترسیان لە یاریگا نوێیەكەی تۆتنهام نیە كە ڕۆژی سێ شەممە دەبنە میوانیان لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

تۆتنهام هۆتسپێر یاریگا نوێیەكەی ” وایت هارت لین” كردەوە هەفتەی پێشوو یەكەم یاری خۆی تێدا ئەنجامدا و وا بڕیارە سێ شەممە یەكەم یاری ئەوروپی بەرامبەر مانچستەر سیتی ئەنجامبدەن لە یاریگا نوێیەكەیان.

ڕۆژنامەی ( گاردیان)ی بەریتانی لێدوانەكانی دی برۆینی بڵاوكردەوە كە وتوویەتی ”گرنگی بە یاریگا نوێیەكەیان نادەین، بەڵكو یانەكە كە ڕووبەڕووبوویان دەبینەوە، وا باسی یاریگا نوێیەكەیان دەكەن كە بڵێی شتێكی گرنگ بێت، هەموو یانەیەك یاریگا و هاندەری خۆی هەیە، لە كۆتاییدا هیچ جیاوازیەكی نیە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button