فه‌ره‌نسا

چۆپۆ مۆتین باسی هەڵە سەرسوڕهێنەرەکەی دەکات

یاریگا-ماکسیم چۆپۆ مۆتین هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان نازانێت چۆن باسی لەدەستدانی هەلە زێڕینەکەی بکات.

دەکرا شەوی رابردوو پاریس بەفەرمی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسی بەڵام ئەو ئاهەنگگێڕانە دواکەوت پاش ئەوەی لە یارییەکەی شتراسبۆرگ دا چۆپۆ مۆتین یەکێک لە ئاسانترین هەلەکانی گۆڵکردنی لەدەستدا.

ناوبراو دوای یارییەکە وتی “تەنانەت بۆ منیش قورسە بتوانم روونی بکەمەوە چی روویدا. وێنەکەم سەیرکردەوە و داوای لێبوردن دەکەم چونکە ئەگەر تۆپ بەر قاچی من نەکەوتبایە ئەوا لێدانەکەی نکونکو گۆڵ بوو. سەرەتا پێم وابوو پاس دەدات بەمن بەڵام ئەو بڕیاری شووتی دا و ئەوەش منی شێواند، تۆپەکە زۆر بەخێرایی هات و رەنگە ئاسان نەبێت روونی بکەمەوە بەڵام زۆر خێرابوو، منیش کاردانەوەیەکی خراپم نواند و پێشم وابوو ئۆفساید بوو. لە راستیدا نازانم چۆن زیاتر روونی بکەمەوە’.

پاریس لە هەفتەی داهاتوودا تەنیا پێویستی بە بەرامبەربوونە تاوەکو بۆ حەوتەم وەرزی لەسەریەک جامەکە بەرزبکاتەوە.

 

لەم بەستەرە دەتوانم ڤیدیۆکە ببینن: https://yariga.net/927/

بابەتی زیاتر

Back to top button