ئه‌وروپاگرنگترین

لیستی گرانترین یاریزانانی جیهان

یاریگا

پێگەی ترانسفەرماركێت لیستێكی نوێی گرانبەهاترین یاریزانەكانی جیهانی بڵاوكردەوە.

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی پاریس سان جێرمان لە پێشەنگی لیستی گرانبەهاترین یاریزانەكان دێت و ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتیش لە پلەی دووەم دێت.

ئێمباپێ بە 180 ملیۆن یۆرۆ لە پێشەنگی گرانبەهاترین یاریزانەكان دێت و لە دوای ئەویش هالاند دێت بە 170 ملیۆن یۆرۆ.

ئێمباپێ سەركردایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسای كرد بۆ گەیشتنیان بە یاری كۆتایی جامی جیهانی و لەو یاریەشدا توانی هاتریك بكات بەڵام هەڵبژاردەكەی بە لێدانی یەكلاكەرەوە دۆڕا بەرامبەر ئەرجەنتین، بە هەشت گۆڵ كیلیان بوو بە گۆڵكاری جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ و پێڵاوی ئاڵتونی بردەوە.

هەروەها هالاند لەم وەرزەدا بەشداری لە 44 گۆڵ كردووە لە 36 یاریدا لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان.

لیستی گرانبەهاترین یاریزانەكانی جیهان:

  1. كیلیان ئێمباپێ 180 ملیۆن
  2. ئێرلینگ هالاند 170 ملیۆن
  3. ڤینیسیۆس جۆنیۆر 120 ملیۆن
  4. بیلینگهام 110 ملیۆن
  5. بوكایۆ ساكا 110 ملیۆن
  6. فیل فۆدین 110 ملیۆن
  7. پێدری 100 ملیۆن
  8. جەمال موسیالا 100 ملیۆن
  9. ڤیكتۆر ئۆسیمین 100 ملیۆن
  10. فیدریكۆ ڤاڵڤێردی 100ملیۆن
  11. گاڤی 90 ملیۆن
  12. چوامینی 90 ملیۆن
  13. هاری كەین 90 ملیۆن
  14. ئینزۆ فێرناندێز 85 ملیۆن
  15. كڤاراستخیلیا 85 ملیۆن

 

بابەتی زیاتر

Back to top button