یاریگا

لەپێناو ڕازیکردنی نێیمار، ڕیاڵ بە ئۆفەرێکی نوێوە چووەتە پێشەوە

یاریگا- لە ئێستادا دەنگۆی ڕۆشتنی نێیمار لە یانەی پاریس سان ژێرمان گەرمتر دەبێت، بەتایبەت کە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینە زۆری ڕۆشتووە و کەمی ماوە.

ناوی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بە تەواوەتی بەسترابوو بە گەڕانەوەیەوە بۆ بارسێلۆنا، بەڵام چەند ڕۆژێکە هەواڵەکان نیازی ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینی دەخەنە ڕوو و یانە شاهانەکە وەک بەهێزترین پاڵێوراو دەبینن بۆ وێستگەی داهاتووی نێیمار، کە وەک ڕۆژنامەی ‘ئاس’ی ئیسپانیی بڵاوی کردۆتەوە، پاریس  بڕی 200 ملیۆنی یۆرۆی وەک نرخەکەی دیاری کردووە، ڕەتیشی کردۆتەوە بابەتی گۆڕینەوەی خامیس ڕۆدریگێز، گاریس بەیڵ یاخود ئیسکۆ بخرێتە مامەڵەکەوە.

هەر لە ڕۆژنامەی ناوبراودا هاتووە، کە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید، بە مووچەیەکی خەیاڵی دەستپێشخەرییەکی خستۆتە بەردەم نێیمار، ئەوەش بریتیی دەبێت لە ساڵانەی 40 ملیۆن یۆرۆ بەبێ دانی باج، ئەوەش دەیکاتە دووەم بەرزترین مووچە دوای لیۆنێل مێسی.

بۆ زانین، ساڵی ڕابردوو کارگێڕی ڕیاڵ ڕەتی کردەوە مووچەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بەرز بکاتەوە، کە وەک دەگوترا، ئەوەش هۆکاری ڕۆشتنی یاریزانەکە بوو لە مێرەنگیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button