ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێل کلاسیکۆی نێیمار بەرێوەیە

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا ئامادەیە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدری بکات.

لویس سانچێز رۆژنامەنوسی نزیک لە شاهانەکان ئاشکرایکردووە لەم چەند رۆژەی رابردوو یاریزانە بڕازیلیەکە لە رێگەی کەسە نزیکەکانیەوە پەیامێکی ئاراستەی یانەکەی پایتەخت کردووە کە ئامادەیە پەیوەندیان پێوە بکات و ئەم یانەیەش ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی دەکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی داهاتوو ئێل کلاسیکۆیەک بۆ رکابەریکرن لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانە لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید ببینین.

لەلایەن خۆشیەوە ئەمڕۆ لیئۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان پشت راستی کردەوە نیمۆ یانەکەیان جێدێڵیت، هەربۆیە بانگهێشتی یەکەم یاری وەرزی نوێ لیگ وەن نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button