ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان نوێترین مەرجی بۆ فرۆشتنی نێیمار راگەیاند

یاریگا
بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا ئامادەن بەرامبەر دوو یاریزانی بارسێلۆنا و هەندێ پارە دەستبەرداری نێیمار داسیلڤا ببن.

رادیۆ کەتەلۆنیا بڵاویکردۆتەوە شازادەکان لە نوێترین داواکاریەکانیان بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرە بڕازیلیەکەیان داوای نێلسۆن سێمیدۆ + کۆتینیۆ یان دێمبلێ + برێک پارە لە بارسێلۆنا دەکەن، بەڵام بەرپرسانی بلاوگرانا ئامادە نین دەستبەرداری بەرگریکارە پۆرتوگاڵیەکەیان بن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە بارسێلۆنا ئامادەیە کۆتینهۆ یاخود دێمبلی بداتە پاریس لەگەڵ ئەو بڕە پارەیە، بەڵام ئامادە نین سێمیدۆ تێکەڵ بە گریبەستەکە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button