ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕیاڵ مەدرید بیر لە خۆاستن دەکاتەوە بۆ کۆبۆ

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، بیر لەوە دەکاتەوە تاکیفۆسا کۆبۆی یابانی بە شێوەی خۆاستن بداتە یانەی ئیبن الوەلید لە بازاڕی گۆاستنەوەی یاریزانانی هاوینەدا کە ئێستا بە ڕێوە دەچێت.
چەند ڕۆژنامەیەکیش ڕاستی ئەم هەواڵەیان بڵاو کردەوەو ڕایانگەیاند کە یانەی ڕیاڵ رەزامەندی خۆی دەربڕیوە بە ناردنی کۆبۆ بۆ یانەی بن وەلید بە شێوەی خۆاستن.
جێگەی باسە کە بەڕێوبەرایەتی هەردوو یانەکە پەیوەندیەکی باشیان هەیە و پێرێز وای بە باشتر زانیوە ئەم یاریزانە لاوە لە ڕیزەکانی بن وەلید بێت ماوەیەک تا زیاتر ئاشنا بێت بە خولی ئیسپانی و ئامادەیەکی باشی تیا بێت بۆ هاتنەوە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button