ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بۆبان: میلان مۆدریتچ ناهێنێتە ڕیزەکانیەوە

زفۆنمیر بۆبان بەڕێوبەری هونەری یانەی میلانی ئیتاڵی لە لێدوانێکی دا ڕەتیکردەوە یانەکەی بەتەمای بەدەست هێنانی لۆکا مۆدرێتچی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بوبێت.
چەندین ڕۆژنامەی جیهانی مۆدریتچیان بەستەوە بە یانەی میلانەوە ئەگەر هاتوو یانەی ڕیاڵ گرێبەستی لەگەڵ هەردوو یاریزان پۆڵ پۆگباو دۆنی ڤان دی بێک کرد.
بەڵام بۆبان لە لێدوانێکی دا بۆ ڕۆژنامەی لاکازێتای ئیتاڵی ووتی،” بیست ڕۆژ لەمەو پێش بە ماڵدینیم ووت سەبارەت بە مۆدرێتچ و لە وەڵام دا پێ ڕاگەیاندم کە لۆکا مۆدرێتچ نابێتە یاریزانی میلان و ئەم قسەیەشی بەردەوامە.”
ڕەتیکردەوە کە قسەی ڕۆژنامەکان ڕاست بێت و ووتی،” باشترین یاریزانی جیهان نابێتە یاریزانی میلان.”
لە کۆتایی قسەکانیشدا ووتی،” ئەو یاریزانێکی زۆر بە توانایەو زۆر کەیفی بە یانەی میلان دێ چونکە خەونی مناڵیەتی بەڵام ئەبێت ڕاستیەکان ئاشکرا بکەین و زۆریش ئارەزوو بە بەدەست هێنانی دەکەین.”
جێگەی باسە کە لە وەرزی پێشوودا یانەی میلان و ئەنتەریش هەوڵیان بۆ دا بەڵام یانەی ڕیاڵ ڕەتیکردەوە دەست بەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button