ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مان یونایتد لە گرێبەستی ماندزۆگێتچ پەشیمان بووەوە

رۆژنامەی سکای ئیتاڵی لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاند کە هەر لە یەکەم دانیشتنەوە لە نێوان یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و مان یونایتدی ئینگلیزی، گرێبەستەکەی ماندزۆگێتچ شکستی هێنا.
بڕیار وابوو کە یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی هەستێت بە کڕینی چەند یاریزانێک بۆ یانەکەیان و لە ئێستادا ئەم گرێبەستەی ماندزۆگێتچ دەبێتە سێهەم گرێبەست کە یانە ئینگلیزیەکە پەشیمان دەبێتەوە لێ.
جێگەی باسە کە جەماوەری یانەکە تۆڕەبوونی خۆیان ڕاگەیاند لەسەر بەڕێوبەرایەتی یانەکە لەسەر ئەم هەڵوێستەیان و داوایان کرد کە نابێت وا شکست خواردوو بن لە بازاری گۆاستنەوەکاندا
هەمووی چەند سەحاتێک ماوە بۆ کۆتایی وەرزی گۆاستنەوەی یاریزانان و تا ئێستا یانەی مان یونایتد هەنگاوێکی باشی نەناوە تا ڕیزەکانی خۆی بەهێز بکات بۆ وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button