ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

بەهۆی کاردانەوەکانی لە یاری پیرۆ، گابرێل خیسۆس بۆ دوو مانگ سڕ کرا

یاریگا- بەهۆی کاردانەوەکانی دوای وەرگرتنی کارتە سوورەکەی لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر پیرۆ، یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور سزای بەسەر گابرێل خیسۆسی بەڕازیلیدا سەپاند.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لەو یارییە گۆڵێکی کرد و گۆڵێکیشی دروست کرد لە سەرکەوتنی سێ بە یەک-یاندا، بەڵام دواتر بەهۆی ئەنجاندانی فاوڵێکەوە، دووەم کارتی زەردی پێ درا و کرایە دەرەوە.

خیسۆس لە کاتی جێهێشتنی یاریگا، لە کاردانەوەکانییدا کێشای بە ئامێر و مۆنیتەری چاودێریی ئامێری ڤاردا و لە ڕاڕەوی یاریزاناندا لێی دانیشت و دەستی کرد بە گریان.

ئەمڕۆ کۆنمیبۆڵ سزاکەی ڕاگەیاند کە بریتییە لە دوو مانگ ڕاگرتن لە یاریی نێودەوڵەتیی و بڕی 30 هەزار دۆلار وەک سزای مادیی.

یاریزانەکەش هەفتەیەکی لە بەردەستدایە بۆ تانەدان لە بڕیاری یەکێتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button