ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: لوکاکو بە پارەیەکی خەیاڵی روویکردە ئینتەر

یاریگا-رۆمیلو لوکاکو هێرشبەری یانەی مانچستەریونایتد گەیشتە میلانۆ و  بەفەرمی پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە دەکات.

دوای هەرەسهێنانی ئاڵوگۆڕی لوکاکو بە دیبالا، شەیتانە سوورەکان رازیبوون بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ هێرشبەرە بەلجیکییەکە بفرۆشن. لەگەڵ رێژەیەک لە پارەی فرۆشتنەوەی لەباری رۆیشتنی لە ئینتەر.

لوکاکو بە سەرەتایەکی باش لەگەڵ یونایتد دەستی پێکرد بەڵام وەرزی رابردوو بە ئاستێکی خراپەوە بینرا و دواتریش پەیوەندییەکانی لەگەڵ سۆڵشایەری راهێنەر گرژی تێکەوت، تا ئەو رادەیەی ناوبراو هاوینی ئەمساڵ نەگەڕایەوە مەشقەکان و لەگەڵ ئەندەرلەختی بەلجیکی مەشقی ئەنجامدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button